زایەڵە - پێنج شەممە ٢٠٢٤/١/١١ لە هۆڵی تەوار لەشاری سلێمانی ، بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دووەمین كۆنفرانسی خۆی سازكرد.

كۆنفرانسەكە جگە لەوەی جێبەجێكردنی یەكێك لە راسپاردەكانی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتییە، هاوكات گۆڕانكاریی لە پەیكەری بۆردی راگەیاندندا دەكات و سیاسەتێكی نوێ بۆ پەیامی میدیایی یەكێتی دادەڕێژێت".

"كۆنفرانسەكە بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە رۆشنبیران و میدیاكاران و لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی مەڵبەندەكان و نوێنەرانی سەرچاوە میدیاییەكانی یەكێتی و مامۆستایانی زانكۆو سەرجەم ئەو كەسایەتیانەی لە خەباتی شاخەوە كاری میدیاییان كردووە بەڕێوەدەچێت، كە ژمارەی ئەندامانی كۆنفرانس نزیكەی 350 ئەندامن، ئەمە جگە لەوەی كەژمارەیەك كەسایەتی ئەكادیمی دیكەی هەڵبژێردراو كە ژمارەیان 40 كەس دەبێت بەشدار دەبن، هاوكات ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و وەزیری رۆشنبیری و پارێزگاری سلێمانی بەشداری كۆنفرانسی بۆردی راگەیاندن دەكەن و بڕیارە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت.

سلێمانی - ڤینۆس تۆفیق