زایەڵە - دوابەدوای ئەوەی رۆژی رابردوو (هەینی) گروپێکی پێنج کەسی لە شاخەوانانی گروپی کاویانی نەغەدە لە بەرزایەکانی شنۆ تووشی هەرەس بوون، مانگی سووری شنۆ و ژمارەیەکی زۆر لەشاخەوانان و خەڵکی ناوچەکە بۆ رزگاری شاخەوانان بەرەو شوێنی رووداوەکە چوون.
تا ئێستا دوو شاخەوان لە ژێر هەرەس رزگار کراون و چارەنووسی سێ کەسی تریان هێشتا نادیارە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەیان بەردەوامە.
محەمەد ساڵح