زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: رێككەوتن كراوە كە یاسای بودجە لە پەرلەمان هەمواربكرێتەوە و كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربكرێت.
چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: ڕێككەوتن كراوە لەسەر هەموارکردنەوەی بودجە و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئەوەشخستەڕوو: هەمواركردنەوەی یاسای بودجە پێویستی بە كات هەیە، بەڵام ئێستا ڕەوشی هەرێمی کوردستان ڕوو لە خراپییە.
ووتیشی: کێشەی مووچە پێویستی بەچارەسەرکردن هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا لایەنەکانی عێراق کۆکن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی مووچە.
ئەمەش لە کاتێدایە ئێستا مووچەخۆران لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2024دان، بەڵام تا ئێستا مووچەی سێ مانگی کۆتای ساڵی ڕابردوو دابەشنەکراوە و چارەنووسیشی بە نادیاری ماوەتەوە.
کامەران کەریم