زایەڵە - ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆكی لیژنه‌ی فه‌توای هه‌رێمی كوردستان، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی دروستكردنی مزگه‌وت به پاره‌ی تیكتۆك ڕاگه‌یاند.
دكتۆر شێخ حه‌سه‌ن موفتی سه‌رۆكی لیژنه‌ی فه‌توای هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت له رێی پاره‌ی تیكتۆك مزگه‌وت دروست بكات، حه‌رامه و كاره‌كه‌ی نادروسته، وتیشی ، به پاره‌ی حه‌رام مزگه‌وت دروست ناكرێت.
مه‌ساری مه‌سعود، تیكتۆكچی كوردستان دوای ئەوەی لە لایڤێکدا بەرامبەر بە کوڕێکی عەرەب توانی نزیکەی حەوت دەفتەر دۆلار ببباتەوە و بەوهۆیەوە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندادەنگدانەوەی بەدوادا هات، ئەو کوڕە ئاشکرایکرد، له رێی پۆینتی تیكتۆك زیاتر له 50 ده‌فته‌ر دۆلاری بۆ رۆیشتووه و ده‌یه‌وێت له دروستكردنی مزگه‌وت خه‌رجی بكات.
کامەران کەریم