زایەڵە - وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێ بون ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو شەپۆلی باران بارینەی شاری هەولێر و ناوچەکەی گرتووەتەوە، بۆتە هۆی گلدانەوەی ئاوێکی زۆر لە بەنداوی گۆمەسپان و زیادبونی لە ماوەکانی داھاتودا کە بەشێوەیەکی کاتی ئاو رێگاکە دابپۆشێت.
بۆیە هۆشداریی دەدەینە ھاوڵاتیان و شوفێرە بەڕێزەکان، کە ئەم رێگایە بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێت و دەتوانن رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.
ھاوکات تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی ھەولێر لە رێگاکە ئامادەییان ھەیە بۆ پاراستنی سەلامەتی ھاوڵاتیان.
کامەران کەریم