زایەڵە - كۆمسیۆنی هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت، سبەی وەفدێكیان سەردانی هەولێر دەكات بەمەبەستی دیاریكردنی رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، وەفدێك لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی كۆمسیاران، سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردن، ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران و دادوەران سبەی سەردانی هەولێر دەكەن.

میدیای رەسمیی عێراق لە زاری غەلای وتیشی، “ئامانج لە سەردانەكە گفتوگۆیە لەگەڵ سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەربارەی دیاریكردنی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێم”.

رۆژی سێشەممە 16ی ئەم مانگە دیدارێك ئەنجامدەدرێت بۆ دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردن، وتەبێژی كۆمسیۆن وای وت.

بڕیاربوو لە 25ی شوباتی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامبدرێت، بەڵام سەرەتای ئەمساڵ كۆمسیۆن رایگەیاند ناتوانن لەو وادەیە هەڵبژاردن ئەنجامبدەن.