زایەڵە ـــ لە کەشـێکی زســـتانـەی بـارانـــاوی و تەم و مژاویدا کۆمەڵەی هەردەوانیی گەرمیان  دوێنێ شـەممــــە ٢٠٢٤/١/١٣ بە بەشداری ۱۳ ئەندامی چالاکی گەشتێکی شاخەوانی ئەنجامدا.

ڕاگیاندنی کۆمەڵەی هەردەوانی گەرمیان: کۆڕەکەمان بە مهبەستی شاخەوانی هەستان لە دەربەندی ئەسپەڕێ وە بۆ سەر شاخ(شاخی قۆپی)کەشی سەرشاخ بەجۆرێک تەم بوو کە بە ئەستەم دەوروبەری خۆت بەدی ئەکرد، مەودای بینین لە٢٠ بۆ ۲٥مەتر زیاترنەبوو، بەڵام لە پێدەشتی شاخەکە کەشەکە باشتر بوو، هەرچەندە بارانگیر(مطری)مان پێبوو بەڵام زۆربەی جلەکانمان تەڕبوو بوون،لەگەڵ ئەوەشدا ئەم گەشتەمان گەشتێکی خۆش و پڕچێژ بوو.

سـوپاس بـۆ خــوا بەســەلامەتی ئـەندامانی بەشــداربوو گەشــتینە خاڵی کۆتا.