زایەڵە ـــ گروپی شاخەوانی هەورێ، بەشداری ١٤ شاخەوان، گەشتێکی ئەفسوناوی بەنێو دیمەنەکانی گەلی بنسۆر و قەراتۆکانی ئەنجامدا.
گرووپی شاخەوانی هەورێ لە درێژەی کار و چالاکی هەمیشەیی خویدا گەشتێکی دیکەی ئەنجامداوە بۆ ناوچەی بنسۆر و قەراتۆکان.
دەستەی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی گرووپی هەورێ، ڕایگەیاند: دیمەنەکانی ئەم کەشتەمان تەواو جیاواز بوو لەگەڵ گەشتەکانی دیکەمان. کەشێکی زستانە، بەفر، باران، تەم، سایەقەی زستان و مژ و کەش و هەوایەکی زۆر سارد.
بەشی ڕاگەیاندن بەم شێوازە ئاماژەی داوەتە سەر چێژێ کەوا لەو گەشتە بینیویانە: لە دامێنی گەلی بنسۆران و قەراتۆکان، ئاوازی ناوازەی بولبولەکان لەپێشوازی شاخەوانەکان بوو. چڕی تەمی ئەمڕۆی گەلی بنسۆرو قەراتۆکان، چێژێکی تایبەتی بە گەشتەکەمان بەخشی.
لە نیو سایەقەی زستان لە لوتکەی بنسۆران و قەراتۆکان تێکەڵ لەگەڵ ئاگرێکی بەتین، نانی ئەم بەیانییەیان
ڕازاوەترکرد.