زایەڵە -سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەڕەشە لە مامۆستايان بە درۆ دەخاتەوە.
د، جوتیار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لێدوانێك بە ناوی منەوە بڵاوكراوەتەوە کە گوايە هەڕەشەمان لە مامۆستايانی بەڕێز كردووە. ئەو میدیا و سۆشیاڵ میدیایانە لێدوانەکەی منیان شێواندووە و وەک خۆی بڵاویان نەکردووەتەوە و تیایدا هيچ هەڕەشەیەک لە مامۆستايانی بەڕێز نەکراوە، بەڵکوو هەمیشە وتوومانە ئێمە قەرزاری هەڵوێستی مامۆستا و فەرمانبەران و خۆڕاگرییانین لەم قۆناغە داراييە سەختەدا.
کامەران کەریم