زایەڵە ــ هەردەوانی و گەشتێکی دیکە لە لایەن گرووپی لووتکەی سەفین بۆ سەر لووتکەی کێڵاگیسک بەڕێوەچوو.

 گرووپی شاخەوانی لووتکەی سەفین لە درێژەپێدان بە بهرنامەکانی کار و چالاکی هەمیشەیی خۆی ئەمجارە گەشتێکی ئەنجام داوە بۆ سەر لووتکەی کێڵاگیسک لەسەر بەرزاییەکانی شاخی سەفین.

بەشی هەواڵدەری گرووپی شاخەوانی لووتکەی سەفین: گەشت و چالاکی ئەمجارەی کۆڕەکەمان لەم  ھەفتەیەدا بۆ لووتکەی سەفین لە کەش و ھەوایەکی باران و تەم و بەفردا  بۆسەر چیای سەفین و لووتکەی کێلاگیسک بەڕێوەچوو.
 ھەرلەم گەشتەدا زۆر خۆش حال بووین بەدیتنی دیکەی گروپە شاخەوانیەکان لەوانە: گرووپـی شـاخەوانـی دارەتـوو گروپی شاخەوانی ئەڤەرێست.