زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی مەقان گەشتێکی تایبەتی دیکەی ئەنجامداوە لە کەش و هەوایەکی زۆر ساردی زستاندا بۆسەر شاخە بڵندەکەی پیرەمەگروون.
دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی پیرەمەگروون: گەشتەکەمان لەسەیرانگای زێوێ خاڵی دەستپێکرد و دوای بەرەو لووتكە بەڕێ كەوتن بەفر دامێنی چیاکەی دەپۆشی، سیمایەكی جوانی پێ بەخشی بوو، ھەر لە گەشتەکەمان چاومان بە زۆرێک لە گروپە شاخەوانیەکان کەوت لەوانە گروپی شاخەوانی بەمۆ لە کەلار و گروپی شاخەوانی ئاسۆس و گروپی شاخەوانی سەیسایەق.
پاش گەیشتنمان بە لووتکەو گرتنی وێنەی یادگاری دواتر گەڕاینەوە بۆ خاڵی دەست پێك سوپاس بۆ خوای بەسەلامەتی ڕۆشتین و ھاتینەوە.