زایەڵە - بەمەبەستی وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنا لە وەرزی داهاتوو یانەی بارسێلۆنا گفتوگۆی ژێر بەژێری لەگەڵ ڕاهێنەری یانەی جیرۆنا دەستپێكردوە.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەنووس فرانسوا گالاردۆ كە پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ میتشێل ڕاهێنەری یانەی جیرۆنا هەیە گوتی مێتشێل پێی گوتووم كە نوێنەرانی یانەی بارسێلۆنا تا ئێستا سێ جار چاوپێكەوتنیان لەگەڵ كردوە بۆ ئەوەی پۆستی ڕاهێنەرایەتی بارسا بۆ هاوینی داهاتوو وەربگرێت و شوێنی چاڤی بگرێتەوە، گالاردۆ گوتیشی میتشیل گوتی من ساڵی داهاتوو وەك ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا دیاری دەكرێم.

جێی ئاماژەیە، لە ئێستادا چاڤی ڕاهێنەر لە دۆخێكی خراپ دایە و بەهۆی خراپی ئەنجامەكان هەموو كاتێك مەترسی لادانی لە پۆستەكەی هەیە، بەتایبەتی دوای دۆڕاندنی كلاسیكۆی سوپەر بە ئەنجامی 4-1 بەرامبەر ریال مەدرید.
کارۆخ ڕواندزی