زایەڵە - ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕایگەیاند؛ سبەی یەكشەممە خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام دەدەین و لە بایكۆت بەردەوا دەبین
لە ڕاگەیاندراوێكدا ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگەیاندبوو: مامۆستایانی کۆڵنەدەر دایکان و باوکانی بەڕێز، خوێندکارانی مافخوراو چین و توێژە جیاوازە ستەم دیدەکان ڕۆژی یەکشەممە 21/ 1/ 2024 پڕ جۆشترین خۆپیشاندانی سەرتاسەریی ڕادەگەیەنین.
ئاماژەیان بەوەشكردبوو: خۆپیشاندانەكە لە ژێر ناوی (هەفتەی پووچەڵکردنەوەی فشارەکان) بەڕێوەدەچێت.
ئەوەشیان خستەڕوو: بەشداریتان، ڕەتکردنەوەی ملکەچییە بۆ فشار و هەڕەشەکانی دەسەڵات و حیزبه حوکمڕانەکان و چاوەڕوانی هەڵوێست و بەشداریی هەموولایەکتانین، پێکەوە شۆڕشی شکۆ و بژێویمان دەستپێکرد، پێکەوەش سەرکەوتن ڕادەگەیەنین.
کامەران کەریم