زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت:  هەرێم و بەغداد لەسەر چەند خاڵێكی ناكۆكی تایبەت بە پرسی نەوتی هەرێمی كوردستان گەیشتوونەتە رێككەوتن.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: بەپێی زانیارییەكان دوای كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێم  لە بەغداد كۆنووسێك دراوەتە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە مەبەستی رێككەوتنی كۆتایی.

وتیشی: حكومەتی عێراق رەزامەندیداوە بڕە پارەیەكی زیاتر بۆ تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان تەرخانبكرێت و بدرێتە كۆمپانیاكانی بواری نەوت كە لە هەرێم كاردەكەن.

کامەران کەریم