زایەڵە - لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەوارەبەرزەی سەربەبەشی پۆلیسی دەربەندیخان تۆمەتبارێك دەستگیركرا .
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەماڵەكەی دزی لێكراوەو بڕی هەزارو 850 یۆرۆو بڕێك دیناری عیراقی لیدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەوارەبەرزەی سەربەبەشی پۆلیسی دەربەندیخان تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت ، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر پارە دزراوەكەدا .
لە ئێستادا تۆمەتبار ( ه،ح،ح) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا .
کامەران کەریم