زایەڵە ـــ تۆڕی شاخەوانی کوردستان،nalinasraden، بە نوێنەرایەتی شاخەوانانی هەرێمی کوردستان بەگشتی، ڕۆژی هەینی 2024/1/19 بە مەبەستی بەژداری لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرخۆشی شاخەوانانی گیانبەخت کردووی شاخی ڕندۆڵە، سەردانی شاری (نەغەد)یان کرد.
نوێنەرانی شاخەوانانی باشووری کوردستان کە پێکهاتبوون لە شەشە کەس بەڕێزان(ستار حەمە ئەمین، نەسرەدین رەئوف، فاتح سالح، عەباس سەعید، ئاری مەردان، یاسر حەمە سالح) و لە لایەن هەر سێ بنەماڵەی ئازیزانی گیانبەخت کردوو (ڕەزا کایشی، موحسن فزیزی و محمد رویان) و هەروەها شاخەوانانی ڕوژهەڵات پێشوازییەکی گەرمیان لێ کرا.
شایانی ئاماژەپێدانە کە نوێنەرانی شاخەوانی باشوور، پرسە و سەرخۆشی و هاوخەمی هەموو شاخەوانانی باشووریان پێگەیاندن و هیوای زووتر چاکبوونەوەشیان بۆ بریندارانی ئەو کارەساتە خواست.
هەمان کات و لە پرسەی مزگەوت وتاری نوێنەرایەتی شاخەوانانی باشوور و تۆڕی شاخەوانانی کوردستان خوێنرایەوە.
پاشان هاوڕێیانمان سەردانی گۆڕستانی شاری نەغەدەیانکرد بە مەبەستی چوونە سەر گڵکۆی هەرسێ شاخەوانی کارەساتی شاخی ڕندۆڵە و لە هەمان کات سەردانی گڵکۆی شاخەوانی ناوداری کورد(موحەمەدی ئەوراز) یشیانکرد کە لە هەمان گۆرستان و نزیک لەیەک نێژراون کە لە لایەن (کاک مەحمود ئەوراز) برای محمەد ئەوراز پێشوازی کران.
ڕاگەیاندنی تۆڕی شاخەوانی کوردستان.
ئامادەکردن: کەژاڵ حەمیدی