زایەڵە -وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگەیاند هاورده‌كردنی ته‌ماته‌ قه‌ده‌غه‌ کراوە.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگەیاند: له‌پێناوبه‌رژه‌وه‌ندی و سودی گشتی جوتیاران و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌مێكی زۆری (ته‌ماته‌)ی خۆماڵی جوتیارانی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق، وه‌ك چۆن ئه‌وان له‌ماوه‌ی ساڵی رابردو، بڕیاریاندا به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌ی به‌رهه‌می ته‌ماته‌ له‌ وه‌رزی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می جوتیارانی ناوچه‌ی پێجوێن و حاجی ئۆمه‌ران، ئێمه‌ش له‌پێناو درێژه‌دان به‌و نه‌ریتی هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه‌ كاركردنه‌ و كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕوی به‌رهه‌می ناوخۆی جوتیارانی ناوه‌راست و خواروی عێراق، بڕیارماندا هاورده‌كردنی ته‌ماته‌ قه‌ده‌غه‌ بكه‌ین.
وتیشی: بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌ی به‌رهه‌می (ته‌ماته‌) له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ لەیه‌كشه‌ممه‌،٢١/١/٢٠٢٣ تا كاتێكی نادیار  جێبه‌جێده‌كرێت.
کامەران کەریم