زایەڵە - دهزگای ئاسایشی ههرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ئهو تۆمهتبارانهی شەوی رابردوو لەشەقامی پیرەمێرد-ی سلێمانی تهقهیان له هێزێكی پۆلیسی نههێشتنی تاوانی سلێمانی كرد دهستگیركران.
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردووەتەوە،لە هەوڵێكی هاوبەشی هێزەكانی ( ئاسایش و ئۆپەراسیۆن و كۆماندۆ و پۆلیس )، هەردوو تۆمەتباری تەقەكەر دەستگیركران.
كاتژمێر 10:00ی شەوی ڕابردوو، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە، هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لە شەقامی پیرەمێرد هەوڵی دەستگیركردنی چەند داواكراوێكیاندا، ڕووبەڕوبونەوەی چەكداری ڕوویدا، بەهۆیەوە ئەفسەرێكی ئەو هێزە شەهید بوو، دوانی تریش برینداربوون.
محەمەد ساڵح