زایەڵە - وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند: ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یەكی ئەمساڵی فەرمانبەران و مووچەخۆران ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڵاویكرده‌وه: لە ئەمڕۆ یەكشەممەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵی سەرجەم مووچەخۆر و فەرمانبەران دەكەین.
ئاماژە بەوەشكراوە: بۆ ئەو مەبەستەش به‌شی ژمێریاری وه‌زاره‌ته‌كه‌یان راسپاردووه به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كانی دابینكردنی پاره بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچەخۆران.
ئەمە لە كاتێكدایە تائێستا لە هەرێمی كوردستان مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12 ساڵی 2023 و مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵ دابەش نەكراوە و هیچ خشتە و وادەیەكیش بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڵاونەكراوەتەوە و حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمیش بێ باكە لە ئاست پێدانی مافە ڕەواكانی مامۆستایان و فەرمانبەران.
کامەران کەریم