زایەڵە-بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق کۆبونەوەى هەفتانەى ئاسایی خۆى ئەنجامبدات، بەڵام باسی پرسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ناکات.
وه‌زیرێكى یه‌كێتى له كابینه‌كه‌ى سودانى ئاشكرایده‌كات، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش له‌به‌رنامه‌ى كاردا، باسى پرسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ناكرێت.
نزار ئامێدی، وەزیرى ژینگەى عێراق له لێدوانێكدا به میدیاى نزیك له‌یه‌كێتى وتوه، "بەگوێرەى ئەو کارنامەیەى بۆ ئەوان نێردراوە، لەکۆبونەوەکەدا باس‌و خواسى هەرێمى کوردستانى تێدانییە".
لێدوانى وه‌زیره‌كه‌ى عێراق له‌كاتێكدایه، پێشتر وا باسكرابوو، لەکۆبونەوەى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقدا پرسى هەموارکردنەوەى یاساى بودجە بخرێتەبەر باس، بەڵام بەوتەى وەزیرى ژینگەى عێراق، کارنامەکە باسى هەرێمى کوردستانى تێدانییە.
محەمەد ساڵح