زایەڵە - هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەچەند تۆمەتێک و بەفەرمانی دادوەرەی لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە ڕۆژانی ١٨تا٢٢ی ٢٠٢٤/١ توانیان لە سنوری بەرێوەبەرایەتیەکەیان بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت و تەقەکردن و دروستکردنی پشێوی و ئاژاوەگێڕی(١٠)کەسیان دەستگیرکرد، بە مەبەستی زیاتر سەقامگیری و ئارامی، دەستگیرا بەسەر سەرجەم ئەوچەکە بێمۆڵەتانەی بەکارهێنرابوون.
لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەکانی ( ٤١٣ و ٣٤٢ و ٤٩٥ ) لەیاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دۆسیەکانیان ڕادەستی یاسا کراون.
دەزگای ئاسایشی هەرێم وەک دامەزراوەیەک بۆ ئارامی و ڕووبەڕوبونەوەی مەترسییەکان لەپێناو سەقامگیری زیاتربۆهاولاتیان بەردەوامە لەرووبەروبونەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران.
کامەران کەریم