زایەڵە - پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: بەمەبەستی پارێزگاری کردن لە داری داستانەکانی سنوری بنکەکەیان مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجە دەرچوون بۆ سنورى گوندی( حاجی مامەند ) ، هەروەها توانییان ( ١ ) هاووڵاتی دەستگیربکەن کەهەستابوو بە بڕینەوەی (١٠) داری سروشتی لەجۆری بەڕوو کەتەمەنیان لەنێوان (٧٠ بۆ ١٠٠) ساڵدا دەبێت .
پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.
کامەران کەریم