زایەڵە - سروە محەمەد ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە زایەڵەی ڕاگەیاند: لەشاری کەلار سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی کاروباری مینی کرد لەلایەن شێخ جەلال و ستافی بەڕێوبەرایەتیەکە پێشوازیمان لێکرا . مەبەستی سەردانەکەمان دوای ئەوە هات دوێنی منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵ بەناوی ( ڕەهیڵ ڕێبین عزیز حەمەجان ) لەگوندی عەلی میری سەر بەناحیەی قۆرەتوو بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا .
وتیشی: بەدواداچوونمان کرد بۆ کێشەی میین لە گوندەکانی سەربەناحیەی قورەتوو ئەو گوندانەی دەکەونە سەر سنوری عێراق .جێگای ئاماژە پێکردنە ئەو ناوچانە لەسەردەمی شەری نێوان عێراق - ئێران مینڕێژکراوە تا ئێستا زوربەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئەو ناوچەیە پاکنەکراوەتەوە لەمین .
ڕونیشکردەوە: بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان پێوستە حکومەتی عێراق ڕێکاری پێویست بگریتە بەر بۆ پاکردنەوەی پاشماوەی میین لەو ناوچانەدا.
بەڕێوبەرایەتیەکەو ستافەکەی ئامادەیی تەواویان دەربڕی بۆ گەڕان و پشکنین و پاکردنەوەی ئەو گوندانە لە مین بەڵام لەئێستادا بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانن دەستبکەن بەکارکردن لەو ناوچانە .هەربۆیە پەیوەندیمان بە چەند لایەنێکی پەیوندیدارەوە کرد . لەوانە وەزیری ژینگەی عێراق نزار ئامێدی ،مامۆستا عەتا نوسینگەی کاک قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ هەڵگرتن و پاکردنەوەی مین
شایەنی باسە لەساڵانی ڕابردوو زیاتر لە 150 کەس توشی کارەساتی دڵتەزێن بوونەتەوە کە دواینیان ئەم منداڵە بووە .
کامەران کەریم