زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی کۆسارــ کۆیە جارێکیتر لە درێژەی کار و چالاکی هەمیشەیی خۆیدا لە بواری شاخەوانیەوە گەشتێکی زستانەی ئەنجامداوە بۆسەر لووتکە بەرزەکەی چیای پیرەمەگروون.
بەشی ڕاگەیاندنی گرووپ ئاماژەیدا: کە گەشتەکە بەسەلامەتی و سەرکەوتویی کۆتایی پێهات و گەیشتینەوە خاڵی دەسپێک و لە ڕێگادا و لەکاتی سەرکەوتن چاومان کەوت بەکۆمەڵێک شاخەوانی دیکە کە زۆر خۆشحاڵبوین بەدیداریان کە لە شار و شارۆچکەکانی کوردستانەوە هاتبون بۆ شاخی پیرەمەگرون بەکۆی گشی زیاتر لە شەست شاخەوان دەبووین