زایەڵە - داوادەکرێت بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی ھاوردەی بەرھەمی کشتوکاڵی بۆ ھەرێم و عێراق، خاڵی پشکنین لە دەروازە سنوورییەکانی ھەرێم دابندرێت. 

فالح خەزعەلی، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و کانیاوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا:  حکومەتی فیدڕاڵ بەگوێرەی رۆژمێری کشتوکاڵی، لەئێستادا ھاوردەکردنی چەند بەرھەمێکی کشتوکاڵی بۆ ناوخۆ قەدەغەکردووە، بەڵام سەرەڕای قەدەغکردنیان ئەو بەرھەمانە لە ھەرێمەوە دەھێندرێنە بازاڕەکانی عێراقەوە.

راشیگەیاند: جوڵەی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکانی ھەرێم کۆنترۆڵنەکراوە و لەڕێگەی ئەو دەروازانەوە، بەرھەمی کشتوکاڵی قەدەغەکراو ھاوردە دەکرێن و دواتریش رەوانەی پارێزگاکانی عێراق دەکرێن، ئەمەش زیانێکی زۆری بە جوتیارانی ناوخۆ گەیاندووە.

وتیشی:  پێویستە حکومەتی فیدراڵ خاڵی پشکنین لە دەروازە سنوورییەکانی ھەرێم و پارێزگاکانی عێراق دابنێت، بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو بەرھەمە کشتوکاڵیانەی سەرەڕای ئەوەی قەدەغەکراون، بەڵام دەھێندرێنە بازاڕەکانی ناوخۆوە.

کامەران کەریم