زایەڵە - ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی ڕایگه‌یاند: یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو خۆپیشاندانی فراوان ئه‌نجام ده‌ده‌ین و له بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیش به‌رده‌وام ده‌بین.
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی له راگه‌یاندراوێك كه ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م مامۆستایان كراوه راگه‌یاندراوه: ڕۆژی یەکشەممە 2024/1/28 پێداگیرترین خۆپیشاندانی سەرتاسەریی ڕادەگەیەنین.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه: خۆپیشاندانه‌كه لەژێر ناوی (فشارەکان بەهێزترمان دەکات) به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بەشداریتان بێئەرزشکردنی ئەو فشار و چاوسوورکردنەوە نەگریسانەی دەسەڵاتە، کە لەجیاتی بەدەمەوەهاتنی داواکارییەکانمان، پەنای بۆ بردوون.
کامەران کەریم