زایەڵە ـــ تەرمی فریار ئەمینی پوور وەرزشوانی کوردی ئێرانی و ئەندامی پێشووی تیپی نیشتمانی ئێران کەوا لە وڵاتی تایلەند بە هۆی ڕووداوی هات وچۆ گیانی لەدەستدا، گەڕایەوە بۆ ئێران و دەنێو بەشداری زۆری جەماوەری خەڵکی شاری سقز ئەسپەردەکرا.
فریار ئەمینی پوور ئەندامی پێشووی تیپی نیشتمانی ئێران لە لقی وەرزشی (مووی تای)دا و یاریزانی ڕێکخراوەی وان جمپیونشیپ و لێژیۆنێری کارامەی کەمپی تایگری تایلەند لە کۆتایەکانی مانگی بەفرانبار بەهۆی ڕووداوی هات و چۆ و لە وڵاتی تایلەند گیانی لەدەستدا و پاش گەڕانەوەی تەرمەکەی دەنێو بەشداری و ئامادەبوونی زۆربەی زۆری خەڵکی ئەو ناوچەیە و ناوچەکانی دەور و بەر ئەسپەردەکرا.
کەژاڵ حەمیدی