زایەڵە - مامۆستابەرهەم مستەفا ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: ئەوانەی تر هەموویان بونەتە کۆڵەکەیەک بۆ ڕاگرتنی دەسەڵاتێکی گەندەڵ و مشەخۆر ،فەرمانبەر لەبەرئەوەی ڕۆژێک یان دووان دەوام ئەکات ، پاساو بۆ دەسەڵات ئەهێنێتەوەو ناعەدالەتی قبوڵەجگە لە نەدانی 3 مووچەی ساڵی ڕابردوو .
ناوبراو وتیشی: ئێستا مووچەی مانگی یەک ، 45 ڕۆژی تێپەڕاند و هێشتا دیار نیە کەی مووچە ئەدرێت ،هیوادارم ئەوانەی خۆیان بەدڵسۆزی شار ئەزانن وخاوەن ،کەسایەتین ،ڕووبکەنە زاڵم و سەرکۆنەیان بکەن،نەک ڕووبکەنە زوڵملێکراو و داوای شکاندنی بایکۆت و قوربانی زیاتریان لێبکەن.
کامەران کەریم