زایەڵە - مقدم بەرزان  عوسمان موحەمەد  وتەبێژی  بەڕێوەبەرایەتی پولیسی  پارێزگای هەڵەبجە بەزایەڵەی  ڕاگەیاند:  کاتژمێر  6.45دەقەی ئەمشەو هاوڵاتییەک بەناوی "علی ئەوڕحمان قادر"  تەمەن 85ساڵ خانەنشین، دانیشتوی  پارێزگای هەڵەبجە گەڕەکی  گوڵان  لەکاتی  چونی  بۆنوێژی  عیشا  لەبەردەم  مزگەوتی گوڵان  لەلایەن  چەکدارێکەوە تەقەی لێ دەکرێت و بریندار دەکرێت  پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی  فریاکەوتنی هەڵەبجە  بەهۆی  سەختی برینەکەی  گیان لەدەستدەدات.
وتیشی: لەئێستادا تەرمەکەی  ڕەوانەی پزیشکی  دادی پارێزگای هەڵەبجە کراوە و،  دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆڕووداوەکە لەبنکەی  پولیسی  هەڵەبجە  ڕێکخراوە، تیمی هاوبەشی  پولیس و ئاسایش  لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەکەن بۆدۆزینەوەی بکوژی هاوڵاتیەکە.
کامەران کەریم