زایەڵە - دەرگای بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بە رووی هاوڵاتیاندا کراوەتەوە، بەڵام هاوڵاتیان کەم سەردانیان کردووە.

ئەمڕۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی کارمەندان دەستیان کردوە بە دەوام و دەرگا کراوەتەوە بەڕوی هاوڵاتیاندا.

بەهۆی بایکۆتی دوێنێوە هاوڵاتیان وادەزانن ئەمڕۆش بایکۆتە، هەربۆیە رێژەیەکی کەم هاوڵاتی سەردانیان کردوون.

دوێنێ کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی موچەوە بایکۆتی دەوامیان کرد و دەرگایان بە رووی هاوڵاتیاندا نەکردەوە.