زایەڵە - نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت، ئێران هیچ پەیوەندییەكی بە هێرشی سەر بنكەكانی هێزەكانی ئەمریكاوە نییە كە لە سەر سنووری ئوردن و سوریا بووە هۆی كوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی 34 سەربازی تری ئەمریكایی.
ئیرنا، ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران لە زاری نوێنەری كۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاویكردەوە:" ئێران هیچ پێوەندییەكی بەو هێرشانەوە نییە و هیچ پەیوەندییەكیشی بە ململانێكانی نێوان سوپای ئەمریكا و هێزەكانی مقاوەمەوەی ناوچەكەوە نییە، هەندێك جار هێزەكانی ئەمریكا هێرش دەكەنە سەر مقاوەمە و هەندێك جاری تر هێزەكانی مقاوەمە هێرش دەكەنە سەر هێزەكانی ئەمریكا".
ئێوارەی دوێنێ یەكشەممە، لە هێرشێكدا بۆ سەر بنكەكانی هێزەكانی ئەمریكا لە سنوورەكانی ئوردن و سوریا، سێ سەربازی ئەمریكایی كوژراون و زیاتر لە 20 سەربازی تر برینداربوون.
گروپی بەناو "مقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق"، لە راگەیەندراوێكدا، بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر بە هێرشەكەی سەر هێزەكانی ئەمریكا لە سنوورەكانی ئوردن و سوریا راگەیاند و "وەك جەختكردنەوە لەسەر درێژەدان بە هەڵوێستی خۆی لە دژایەتیكردنی ئەو هێزانەوە و وەڵامدانەوەیەكیش بەرامبەر بە كوشتنی فەلەستینییەكان لە كەرتی غەززە بەدەستی ئیسرائیلییەكان"، وەسفیكرد.