زایەڵە - ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى نه‌وت و غاز له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاندوه‌: كورده‌كان ئاسته‌نگیان دروستكردوه‌ له‌به‌رده‌م یه‌كلاكردن و كۆتایى هێنان به‌یاساى نه‌وت و غاز و راده‌ستكردنى به‌ په‌رله‌مان له‌پێناو خوێندنه‌وه‌ وده‌نگدان له‌سه‌رى.

كازم تۆكى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌وت وغاز له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاندوه‌: ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ به‌رده‌وامن له‌جوڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان وبه‌رپرسانى كوتله‌كان له‌پێناو كۆتایى هێنان به‌كێشه‌كانى یاسای نه‌وت وغاز وگره‌نتیكردنى تێپه‌ڕاندنى له‌نێو په‌رله‌مان دا.

 راشیگه‌یاندوه‌: محمد شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌رده‌ومه‌ له‌هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو كۆتایى هێنان به‌و یاسایه‌، وگه‌یشتن به‌چوارچێوه‌یه‌كى ته‌وافۆقی كه‌هه‌موویان له‌سه‌رى كۆك بن له‌پێناو یه‌كلاكردنه‌وه‌ى یاساكه‌ وده‌نگدان له‌سه‌رى، به‌تایبه‌ت به‌رنامه‌ى حكومه‌تى سوودانى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌ ده‌كاته‌وه‌.

کامەران کەریم