زایەڵە ـــ ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی تاجیکستان پاش سەرکەفتن بەرانبەر بە ئێمارات و گەیشتن بە کۆڕی 7 تیپی بەشداربووی بەشی کۆتایی، ئاواتەخوازە لە بەشی فیناڵدا لەگەڵ ئێران ڕووبەڕوو بێتەوە.
پتر سێگیرت لە لێدوانێکی وەرزشیدا پاش سەرکەفتن بەرانبەر بە تیپی ئێمارات و گەیشتن بۆ قۆناخی یەک چوارمی جامی نەتەوەکانی ئاسیا ڕایگەیاند: یارییەکی زۆر گرنگ بوو و هیچکەس نایزانێ تا کوێ دەڕۆینە پێش، یاریزانانی ئێمە وەکوو ئەسپی ڕەش وان.
ناوبراو لە وڵامی ئەو پرسیارەدا کە ئاخۆ لە بەشی فیناڵدا دەیەوێت لەگەڵ تیپی دیکەی فارس زمان ڕووبەڕوو بێتەوە گوتی: تیپی نیشتمانی ئێران خاوەن یاریزانانێکی زۆر باشە و زۆریش بەهێزە و بەڕاسی ئاواتەخوازم لە بەشی فیناڵدا لەگەڵ ئێران ڕووبەڕوو بینەوە، بەڵام هەر ڕووداوێک مومکینە ڕوو بدات.
کەژاڵ حەمیدی