زایەڵە - بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێ کات و ناوچە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، پێشبینی باران لە سنووری پارێزگای دهۆک بە شێوەی نمە بارانی کەم لە کاتەکانی شەودا هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو: کە لە ناوچە شاخاوییە سنووری و بەرزەکان بەفر دەبارێت.
سەبارەت بە سبەینێ چوارشەممەش ڕایگەیاند: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێ کات هەوری تەواو دەبێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 14
سلێمانی : 13
دهۆک : 10
کەرکوک : 16
هەڵەبجە : 14
زاخۆ : 9
سۆران : 9
حاجی ئۆمەران : 2
گەرمیان : 17
کامەران کەریم