زایەڵە - ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند:  تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌نییه‌ لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی به‌غدا بكات چونكه‌، نایه‌وێت ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی كه‌ كراوه‌ له‌ لیستی مووچه‌دا ده‌ربكه‌وێت.
ئاماژە بەوەشدەکات: تا ئێستا ئه‌و لیستی مووچه‌یه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و حكومه‌تی عێراق له‌ هه‌رێمی داوا ده‌كات نه‌گه‌یشتوه‌ته‌ ده‌ست به‌غدا، ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌وجۆره‌ ئاماده‌نین كه‌ پاره‌ بنێرێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای لیستی مووچه‌ نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن تێكڕای ئه‌و 618 ملیاره‌ی ته‌رخانكراوه‌ دابه‌شبكرێت به‌سه‌ر میلاكاتدا، ئه‌وه‌ی پێشتر له‌ 2021دا ناردیان بۆ حكومه‌ت و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ بو كه‌ ئه‌و بڕه‌ مووچه‌یه‌ بوو كه‌ ئه‌مان پێویستیان پێیه‌تی.
کامەران کەریم