زایەڵە - خۆپیشاندانی مامۆستایان لە گەرمیان ئەمڕۆ چوار شەممە دەستیپێكردەوە و هۆشداری دەدەنە وەزارەتی پەروەردەو حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم.
ئەمڕۆ لە گەرمیان خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ڕاژە دەستیپێكردو داوای چارەسەركردنی كێشەی مووچە دەكەن و مامۆستایانی وانەبێژیش لە هەمان كاتدا لەگەڵ مامۆستایانی ڕاژە دەستیان بە خۆپیشاندان كردو داوای كردنیان بە هەمیشەیی دەكەن.
جێگەی باسە، پێشتریش چەندینجار مامۆستایان و فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان گردبونەتەوەو تائێستا حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم داواكارییەكانیان جێبەجێ نەكراوە.