زایەڵە ـ دژە تیرۆری كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیاندراوێك رایگەیاند، هەواڵێک بڵاوكراوەتەوە: گوایە ئەمڕۆ بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
لە راگەیاندراوەكە هاتووە: لای خۆمانەوە ڕایدەگەیەنین، ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە و هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
لە 17ی تشرینی یەکەمی 2023ـەوە، تاوەكو ئێستا بە دەیان جار هێرش كراوەتە سەر هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و هەریر كە گروپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی سەرجەم هێرشەكان راگەیاندووە.
کامەران کەریم