زایەڵە ـ بۆیەکەم جار لە کوردستان لانەیەک بۆ پاراستن و چاودێری کردنی بەخشراوەبێ لانەکان کرایەوە.
لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ بە ئامادەبوونی بەڕێز( کوێستان محمد) وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و (ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری گشتی چاکسازییەکان و بەڕێوەبەری گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی و هاوتا عەزیز بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش و بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی ئیداری ، (ماڵی ئارام) لەناحیەی شۆڕش کرایەوە.
ئەم ماڵە دوای داواکاری قائیمقامی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی بوو لەبەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لە ١٦/ ٨/ ٢٠١٨ و دواتر بەڕێز وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی لەسەردانی ٨/ ٩/ ٢٠٢٢ و ٤/ ٦/ ٢٠٢٣ بۆ قەزای چەمچەماڵ کە تیایدا قائیمقامی چەمچەماڵ ئامادەی ئیدارەی چەمچەماڵ بۆ دابینکردنی بینا و هەموو پێداویستیەک بۆ ئەو مەبەستە دەربڕی .
ماڵی ئارام کە لەماوەی ڕابردوودا کارمەندی پێویستی لەلایەن وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیەوە بۆ دامەزراوە دەبێتە شوێنێک بۆ خزمەتکردنی ئەو بەخشراوانەی کە بێ لانە و بێ کەسن و شەوانە لە شەقامەکان دەمێننەوە .
قائیمقامی چەمچەماڵ دەستخۆشی لە بە دەمەوەهاتنی بەڕێز وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی کرد بۆ کردنەوەی ماڵەکە و داواشیکرد لەقۆناغی داهاتوودا هاوکاریان بێت بۆئەوەی بتوانن وەک یەکەم ئەزموون سەرکەوتوبن لە خزمەتکردنی بەخشراوەکاندا.
کامەران کەریم