زایەڵە - وەزیرە ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی نەوەی نوێ بەزایەڵەی ڕاگەیاند: سەبارەت بەگرفتی سەنتەری شوشتنی گورچیلەلە قەزاکانی کۆیەو وشەقڵاوە بەفەرمی نوسراوێکمان ئاراستەی وەزیری تەندروستی عێراق کردو ئاگادارمان کردەوە لەو کێشەیە وەزیری تەندروستی عێراقیش لەوەڵامدا،داوای ئیجرائات و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویستی کردووە بۆ ئەم سەنتەرانە.
وتیشی: نەبوونی سەنتەری شوشتنی گورجیلە لە قەزاکانی کۆیەو شەقڵاوە ئاستەنگی زۆری دروست کردووە لە بەردەم توش بوان بەم نەخۆشیە،چونکە ئەم نەخۆشانە لە هەفتەیەکدا دووجار یان سێجار پێویستیان بە شوشتنی گورچیلەیە، بەهۆی نەبوونی ئەم سەنتەرە هاوڵاتیانی کۆیەو تەقتەق وشەقڵاوە ڕوو لە هەولێر دەکەن بۆ شوشتنی گورچیلەکانیان ، چونکە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم زیاتر لە (١٠) ساڵە نەیتوانیوە ئەم کێشەیە چارەسەر بکات .
ئەوەشی خستەڕوو: حکومەتێک لەمێژووی حکومڕانی دا نەتوانێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکات؛ مانای وایە باکی بە خراپی تەندروستی هاوڵاتیان نیە،لەهەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ بەدواداچوون و کێشەکانی هاوڵاتیان.
کامەران کەریم