زایەڵە - نزار مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە زایەڵەی ڕاگەیاند: تا ئەم دۆغە وابڕوات دەستەڵاتدارانی هەرێم داهاتیان زیاتر ئەبێت بەغداش شەڕی شکاندنی ئیرادە لەگەڵ هەرێم ئەکات و ئەوێ دەستەڵاتەکانی سنور داربکات.
وتیشی: سەرۆکی زۆنێک دڵخۆشە زۆنەکەی تر بایکۆتبێ و سەرۆکی ئەوی تر بایکۆت بەکاردێنێ بۆفشار .
ڕونیشیکردەوە: ئۆپۆزسێۆنیش لە خەمی هەڵبژاردنی ئایندە و دەنگەکانی،چونکە هەموو لایەک لەبەرژەوندی خۆیانەوە لێی دەڕوانن ڕونە ،خوێندن و مەعریفەو ژیانی هاوڵاتیان و ئایندەی بۆ ئەوان ئەرزشێکی نیە،هاوڵاتیان و مووچەخۆران و مامۆستایانیش لەناو ئەم هەموو خوێن ساردانەدا بەتەها زیان لێکەوتن.
کامەران کەریم