زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی چەرموو گەشتێکی دیکەی سازکرد بۆسەر شاخی پیرەمەگروونی سەرکەش.
دەستەی ڕاگەیاندنی تیپی شاخەوانی چەرموو ڕایگەیاند: بەیەکڕێزی و لە سەرما و لە گەرما سەرکەوتن تۆماردەکەین وکۆڵنادەین تا گەیشتن بە ئامانج هەربۆیە بەرواری ٣١-١-٢٠٢٤گرووپی شاخەوانی چەرموو بەتیمێکی تایبەت هەستاین بەسازدانی گەشتێکی سەخت و پڕلە سەرکێشی لە کەش وهەوایەکی بەفرایی و سەرکەوتین بەسەر شاخی پیرپیران، شاخی پیرەمەگروون لەبەرزی ٢٦١١مەتر لەئاستی دەریاوە بەڕێبەری شاخەوانی بەتوانایی قەزایی چەمچەماڵ و گرووپی شاخەوانی چەرمووبەڕێز شەماڵ جەلال.
دەستەی ڕاگەیاندن وتیشی: سوپاس بۆ خوا، بەتەوایی تیمەکە گەیشتینە لووتکەی شاخی پیرەمەگروون و پاش چرکاندنی چەند وێنەیەک دەستمان بەگەڕانەوە کرد بۆخاڵی دەستپێک لەگوندی زێوێ سوپاس بۆخوا بەسەلامەت گەڕاینەوە.