زایەڵە ـ ئەمڕۆ هەینی مووچە دابەشدەكرێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردووەتەوە: ئەمڕۆ هەینی مووچەی چەند وەزارەتێك دابەشدەكرێت و بانكەكان بۆ دابەشكردنی مووچە كراوە دەبن.
دوێنێ پێنجشەممە، دوای گەیشتنی 618 ملیار دینارەكە، وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی مووچەی بڵاوكردەوە و ئەمڕۆ هەینی، مووچەی وەزارەتەكانی تەندروستی، دارایی، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و و لیواكان و یەكەی 70 و 80 دابەشدەكرێت.
بڕیارە لە ماوەی یەك هەفتەدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان لە هەرێمی كوردستان دابەشبكرێن.
کامەران کەریم