زایەڵە ـ سەرکردەیەکی کۆمەڵی دادگەری جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەگەر هەرێمی کوردستان واز لەبازرگانی لەگەڵ دراوسێی بهێنێت کێشەی زۆری بۆدروست دەبێت
شوان ڕابەر ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی دادگەری کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: تا پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ بەهێزتر بێ باشترە، چونکە هەموو لا دراوسێن لەکۆمەڵێک ڕوەوە هاوژیانین پەیوەندیمان پێکەوە هەیە،کارمان پێکەوەییەپێویستمان بەیەکدی هەیە،لەبەرئەوەی هاوسنورین و هاوجوگرافیاین، ناتوانین لەتەنیشت یەکتر بڕۆین، تێکەڵی کۆمەڵایەتیمان هەیە،بازرگانی زۆرمان لەگەڵ یەکتر هەیە.
وتیشی: داب و نەریتمان لەیەکترییەوە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، دەتوانین زیان و قازانج بەیەکتر بگەیەنین،دەتوانین دۆستایەتی لەگەڵ یەکتردا بکەین،بۆیە زۆر زەرورە هەموو لا پەیوەندیمان لەگەڵ یەکتر  باش بێت، بەتایبەت لەگەڵ وڵاتانی دراسێمان،  بونی پەیوەندی باش لەقازانجی ئێمەیە.
ڕونیشیکردەوە: وڵاتانی دراوسێی ئێمە گرنگن و هاوکاری ئێمەن بۆزۆر شت، ئەگەر کێشەیەک هەبێت، بەگفتوگۆو لێک تێگەیشتن چارەسەری بکەین باشترە، هەرێمی کوردستان واز لەبازرگانی لەگەڵ دراوسێکانی بهێنێت کێشەی زۆری بۆ دروست دەبێت.
کامەران کەریم