زایەڵە - عاد حەسەن ئەندانی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی بە زایەڵەی ڕاگەیاند: مامۆستایانی كۆڵنەدەر و دایكان و باوكان و خوێندكارانی مافخوراو و چین و توێژە جیاوازە ستەمدیدەكان، سبەی یەك شەممە خۆپیشاندانی مامۆستایان لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
ئەوەشی خستەڕوو: بەشداریتان، ڕەتكردنەوەی ملكەچییە بۆ فشار و هەڕەشەكانی دەسەڵات و حیزبە حوكمڕانەكان و چاوەڕوانی هەڵوێست و بەشداریی هەموولایەكتانین، پێكەوە شۆڕشی شكۆ و بژێویمان دەستپێكرد، پێكەوەش سەركەوتن ڕادەگەیەنین.
کامەران کەریم