زایەڵە - ئەمیر قەلایی نویی راهێنەری هەڵبژاردەی ئێران رایدەگەینێت : یارییەكەمان بەرامبەر ژاپۆن زۆر قورسە، ڕووبەڕووی تیپێك دەبینەوە كە توانایەكی گەورەی هەیە، بەڵام ئێمەش یەكێك لە بەهێزترین تیپەكانی پاڵەوانێتییەكەین و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بردنەوە و سەركەوتن دەكەین بۆ قۆناغی پێش كۆتایی.
راهێنەری ئێران دەڵێت : ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران و ژاپۆن یاری كۆتایی پێشوەختەی پاڵەوانێتییەكە، چونكە هەردوو هەڵبژاردە توانای گەورە و یاریزانی ئاست بەرزیان هەیە، چاوەڕێی ئەوە دەكەین لە ئاستی خۆماندابین و ئەوەی دەمانەوێت بەدەستی بهێنین، كە بردنەوەیە.
وتیشی : تاكە كێشەی ئێمە پێش یارییەكە، كەمی ماوەی نێوان یاری سوریا و یارییەكەی بەرامبەر ژاپۆنە، بەڵام پێویستە مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتەدا بكات.
لەكۆتاییدا وتی : یاریزانانی ئێران توانایەكی یەكجار زۆریان هەیە و ئەزموونێكی گەورەیان هەیە، هیوادارین ئەو سەركەوتنە بەدەست بهێنن.
کامەران کەریم