زایەڵە ـــ وەزیری وڵاتی فەڕنسە پێشبینی خۆی لەمەڕ هەژماری بینەرانی ڕێوڕەسمی دەسپێکانەی ئۆڵۆمپیکی پاریس ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاگەیاندنی جرالد دارونین وەزیری وڵاتی فەڕنسە هەژماری ئامادەبووانی چاوەڕوانکراوی ڕێوڕەسمی دەسپێکانەی ئۆڵۆمپیک بۆ نزیکەی 300 هەزار کەس گۆڕاوە. و ئەم ڕێژەیە نزیک بە نیوی ئەو ڕێژەیەیە کە پێشتر پێشبینی کرابوو.
ئەو ڕێوڕەسمە ڕێپێوانێکی 6 کیلۆمەتریە لە کۆتایی ڕووباری (سێن) دەبێت و ڕێکەوتی 26ی جولای بەڕێوەدەچێت و بەهۆی ئەگەری هەڕەشەی تیرۆریستی کە پێشتر لە فەڕنسە کرابوو، ئەو وڵاتە لە دۆخێکی ئامادەباشدا جێگیر بوون.
پێشتر پێشبینی کرابوو کە نزیکەی 600 هەزار کەس بینەری ئەو ڕێوڕەسمە بن بەڵام ئێستە ئەو ڕێژەیە بۆ 300 هەزار کەس دابەزیوە، ئەگەرچی لێژنەی بەڕێوەبەری یاریەکانی 2024 ڕایگەیاند کە ئەو بەراوەردە جێ باسی هەیە و لە وەرزی بەهاردا دواین بڕیار دەردەکرێت.
کەژاڵ حەمیدی