زایەڵە - وابڕیارە ئەمرۆ دانیشتنی كۆتایی لەبارەی چارەنوسی كورسی كۆتای توركمان و ئەرمەن لە دادگای فیدڕاڵی عێراق بەڕێوە بچێت و تیایدا ئەو شەش كورسییە پەرلەمانییە هەڵبوەشێتەوە.

دادگاى فیدڕاڵى عێراق ئەمرۆ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 4ى 2ى 2024، بڕیار له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌دات و به‌ ئه‌گه‌رێكى زۆریشه‌وه‌ كورسى كۆتاى توركمان و ئه‌رمه‌نه‌كان نامێنێت و هه‌رێمى كوردستانیش بۆ چوار بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن دابه‌ش ده‌بێت.

 دادگاى فیدڕاڵى عێراق، بڕیار له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌دات. به‌پێى زانیارییه‌كانیش ئه‌گه‌رى زۆره‌ كورسى كۆتاى توركمان و ئه‌رمه‌نه‌كان كه‌ شه‌ش كورسییه‌ نه‌مێنیت و هه‌رێمى كوردستان له‌ یه‌ك بازنه‌ییه‌وه‌ بكرێته‌ چوار بازنه‌.

لە ساڵی 2009، یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەمووار كرایەوەو بەو ئەو هەموارەوە شەش كورسی بۆ نەتەوەی توركمان و ئەرمەن زیاد كرا. 

بەپێی زانیارییەكان دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەو هەمووارە هەڵدەوەشێنێـتەوە كە لە ساڵی 2009 بۆ ئەو یاسایە كرا. بەم هۆیەشەوە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بە یاسای ژمارە یەكی ساڵی 1992 بەڕێوەدەچێت. كە ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان 105 ئەندام بوو.

کامەران کەریم