زایەڵە - بڕیارە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆ ببنەوە و تاوتوێی چەند پرسێك بكەن.
بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەمە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ ، 4-2-2024 لە دەباشانی شاری سلێمانی هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی و یەكێتی كۆ ببنەوە.
بەپێی زانیارییەكان تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە بریتین لە پێوەندیی سیاسیی نێوان هەردوولا، دۆخی ناوخۆیی، پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەڵبژاردنی پارێزگاری كەركووك و نەینەوا.
شاندی پارتی پێكدێت لە ئەندامانی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی كە فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی سەرۆكایەتیی شاندەكە دەكات.
لە بەرانبەردا بافڵ تاڵەبانی سەرۆكایەتیی شاندی یەكێتی دەكات و هەریەك لە ئاسۆ مامەند و دەرباز كۆسرەت رەسووڵ و قوباد تاڵەبانی ئەندامی شاندەكەن.
کامەران کەریم