زایەڵە - فوئاد تەها  ڕۆژنامەنوس بەزایەڵەی ڕاگەیاند: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی په‌یوه‌ندی كلتوری له‌نیوان گه‌لاندا گرنگی و به‌های خۆی هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌لانه‌ی سه‌رجه‌له‌یه‌كی هابه‌شیان  له‌نیوانیادا هه‌بێت به‌تایبه‌تی گه‌لانی ئارییایی كه‌ سه‌رجه‌م گه‌لانی ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌، سه‌رباری ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ ئاین و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه‌ له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ پێكه‌وه‌یان ده‌به‌ستێته‌وه‌.ئاڵوگۆری كلتوری و فراوان كردنی ئه‌و په‌یوه‌دیه‌، به‌ بزوێنه‌ری په‌ره‌پێدانی زۆر له‌ كایه‌كان داده‌ندرێت به‌تایبه‌تی په‌ره‌پێدانی ئابوری و به‌ كۆڵه‌كه‌ی پته‌و و چه‌سپاندن و موكم كردنی بنه‌ماكانی داده‌ندرێ.

وتیشی: گه‌لی كورد به‌حوكمی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ گه‌لانی ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌تی فارس و گه‌ڵانی ئیران تێكه‌ڵاویه‌كی پته‌وی هه‌یه‌ و له‌ زۆر كایه‌دا به‌تایبه‌تی كایه‌ی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی، هاوسنوری له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌لانه‌ پته‌و كردنی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ كلتوریه‌ گرنگی ته‌واوی ده‌بێت بۆ په‌ره‌پێدانی ئابوری و سه‌قامگیری و ته‌ناهی و سود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زمون و یه‌كتری له‌لایه‌ك و تێكه‌لڵاو كردنی كلتور و نه‌ریته‌كان.

ئاماژەی بەوەش دا؛ ئه‌گه‌ر ته‌ماشای په‌یوه‌ندی كورد و گه‌لانی ئێران بكه‌ین به‌ روونی ئه‌و تێكه‌ڵاویه‌ ده‌بێنین، چونگه‌ له‌ كۆنه‌وه‌ هاوبه‌شیه‌كی ئاینی كه‌ هه‌موو گه‌لانی ئاری هه‌ڵگری پێره‌وی ئاینی زه‌رده‌شتی بوون و دواتر بوونه‌ته‌ ئیسلام به‌یه‌كه‌وه‌ كاریان بۆ پاراستنی نه‌ریته‌ ئاینه‌كان كردو و بۆته‌ به‌شێك له‌ كلتوری گه‌له‌كانیان، هه‌روه‌ك چه‌ندانی بۆنه‌ی هاوبه‌ش هه‌یه‌ له‌نیوانیاندا كه‌ ساڵانه‌ یادی ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌وانه‌ نه‌ورۆز و شه‌وی به‌رات و چوارشه‌مه‌ سوره‌ و شه‌وی یه‌ڵدا و بۆنه‌ی تر، له‌ هه‌مان كاتدا به‌ حوكمی هاوسنوری نێوان ئه‌و گه‌ڵانه‌ هه‌رده‌م لێك نزیك بوونه‌وه‌ له‌نیوانیاندا بوونی هه‌بووه‌ تا ئاستی ژن و ژن خوازی له‌نیوانیاندا دروست بووه‌ و تێكه‌لاوی خوێن له‌ نیوانیاندا هاتۆته‌ كایه‌وه‌ بۆیه‌ بۆ پاراستنی ئه‌و په‌یوه‌نیانه‌ی كه‌ هه‌ن و ئه‌وانه‌ش كه‌ پێویسته‌ دروست بێت، گرنگه‌ ئاڵوگۆری كلتوری له‌نیوان ئه‌و گه‌لانه‌دا په‌ره‌ی پێ بدرێت له‌رێگای چالاكی هونه‌ری و پێشانگا و كۆنسێرتی هونه‌ری ته‌نانه‌ت ئه‌نجام دانی كاری هاوبه‌شی له‌نیوان گه‌ڵانی ئاریایی به‌تایبه‌تی كورد و گه‌ڵانی ئێران 

له‌لایه‌كی تر پرسی به‌چاپگه‌یاندنی په‌رتوك و وه‌رگیرانی بۆ سه‌ر زمانه‌كانی ئه‌و گه‌ڵانه‌ گرنگی خۆی ده‌بێت بۆ لێك نزیك بوونه‌وه‌ی زیاتر و پته‌و كردنی په‌یوه‌ندیه‌كان و سود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زمون و كاری یه‌كتری.

کامەران کەریم