زایەڵە - وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا ده‌ستدرێژى ده‌كه‌نه‌ سه‌ر یه‌مه‌ن و داوایان لێ ده‌كه‌م توڕه‌یی ناوچه‌كه‌ تاقى نه‌كه‌نه‌وه‌.

حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویكرده‌وه‌ "بە توندی ئیدانەی هێرشە سەربازییەکانی ئەمه‌ریکا و بەریتانیا دەکەم لەسەر یەمەن، هه‌روه‌ها دەستدرێژی ئەمه‌ریکا بۆ سەر عێراق و سوریا".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "له‌گه‌ڵ ده‌یڤید كامیرون باسم له‌وه‌كردووه‌ به‌رده‌وامبوونى شه‌ڕ هیچ چاره‌سه‌ر نییه‌ و پێویسته‌ رابگیرێت".

هه‌روه‌ها وتویه‌تى " داوا ده‌كه‌م تووڕەیی ناوچەکە تاقی نه‌كه‌نه‌وه‌. ئێمە ئاسایشی عێراق، سووریا، یەمەن و فەلەستین، بە ئاسایشی ناوچەکە دەزانین".